هه‌ر كاڵايه‌ك به‌ئاسانى واده‌ى دروستكردن و بهسهرچوونيان لابچێت ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گيرێت
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بریاری دەست بەسەرداگرتنی ئەو کاڵایانە دەردەکات کەبەئاسانی وادەی دروست کردن وبەسەرچونیان لادەچێ.
بەپێی بریارێکی کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێمى كوردستان كه ئه‌مرۆ سێشه‌ممه راگه‌ياندنى وه‌زاره‌ت بڵاويكردۆته‌وه و ده‌رچووه و وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه سەرجەم ئەو کاڵایانە دەستیان بەسەردا دەگیرێت،ئەگەرھاتوو:”
١-ھەر کالایەک ماوه‌ی بەسەرچوونی لێزەری نەبێت دەستی بەسەردابگیرێت.
٢-ھەرکالایەک رێکەوتی بەسەرچوونی بەدەست لاببرێت دەستی بەسەردا بگیرێت.
٣-ھەر کالایەک ماوەی بەسەرچوونی بەلەزگەبێت ولەزگەکە بەئاسانی لێ بکرێتەوە دەستی بەسەردا بگیرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازى له‌و باره‌يه‌وه ده‌لێ:” له‌و رووەوە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی دەسەلاتی تەواو دەدات بە بەرێوبەراتیەکانی چاودێری بازرگانی بۆ ئەوەی چاودێری ئەو جۆرە کالایانە بکەن و کالاکان لەچوارچێوەی یاسا و رێنماییەکاندا لەناو ببەن.