پارێزگاری به‌سره بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم: پێویسته به‌سره و پارێزگاكانی دیكه سود له ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرن
دوای ئه‌وه‌ی پارێزگاری به‌سره سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد ئه‌مڕۆ له لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێكرا و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پارێزگاری بەسرە جەختی له “گرنگيى سوودوه‌رگرتنى به‌سرە و پارێزگاكانى ديكه‌ى عێراق له پێشكه‌وتنه‌كان و ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتووى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه“.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پارێزگاری بەسرە هاريكاريى نێوان پارێزگانى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاى به‌سرەى “به پێويست دەزانێت”. هەروەها ئەسعەد ئەلعیدانی “ده‌ستخۆشى و سه‌رسامیی خۆی به ئاستى ئاوه‌دانى و بنياتنان و پرۆژه خزمه‌تگوزارييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دەربڕیوە“.
لە دیدارەکەدا دۆخى به‌سرە و پارێزگاكانى باشوورى عێراق به‌گشتى له رووى پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنياتنان و خزمه‌تگوزارييه‌كانه‌وه تاوتوێ كران و تيشك خراوەته سه‌ر گرنگيى زه‌مينه‌سازى و پێدانى ده‌رفه‌تى زياترى كار و وه‌به‌رهێنان به كه‌رتى تايبه‌تى ناوخۆيى و بيانى.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/6/1 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری به‌سرا كرد.
له ديدارێكدا که به‌ڕێز ئاراس حه‌بیب که‌ریم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده بوو، دۆخى به‌سرا و پارێزگاكانى باشوورى عێراق به‌گشتى له‌ڕووى پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنياتنان و خزمه‌تگوزارييه‌كانه‌وه تاوتوێ كرا و تيشك خرايه سه‌ر گرنگيى زه‌مينه‌سازى و پێدانى ده‌رفه‌تى زياترى كار و وه‌به‌رهێنان به كه‌رتى تايبه‌تى ناوخۆيى و بيانى.
له‌مباره‌يه‌وه نموونه‌ى سه‌ركه‌وتووى كه‌رتى تايبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و ڕۆڵه به‌رچاوه‌ى له ئه‌نجامدانى كار و پرۆژه‌كانى ژێرخان له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌گێڕێت، خرايه به‌ر باس و هه‌ردوولا هاوڕا بوون که عێراق پێویستی به یاسایه‌کی هانده‌ر و دۆستانه‌ی وه‌به‌رهێنان و ڕێکخستنی سیستمی بانکداری هه‌یه.
به‌ڕێز پارێزگارى به‌سرا، وێڕاى ده‌ستخۆشى و سه‌رسامى به ئاستى ئاوه‌دانى و بنياتنان و پرۆژه خزمه‌تگوزارييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختى له گرنگيى سوودوه‌رگرتنى به‌سرا و پارێزگاكانى ديكه‌ى عێراق له پێشكه‌وتنه‌كان و ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتووى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و هاريكاريى نێوان پارێزگانى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاى به‌سراى به پێويست زانى.