نەوەیەكی شێخ محمود بێ ئەمەكی نەوشێروان مستەفا ئاشكرا دەكەن

خواكوڕك

محمود حەفید زادە نەوەی شێخ محمود حەفید، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك لە واڵەكەی خۆی دا رەخنە رە هەڵوێستێكی مێژووی نەوشێروان مستەفا دەگرێت، لە رەخنەكەی دا باس لە سوكە سەرنجەكەی نەوشێروان دەكات لەسەر رووداوەكانی مێژوو دەلێت بەدرێژایی مێژووی بنەماڵەی شێخ محمودی حەفید هەر كەسێكی ستەملێكراو ڕاكردووی دەستی داگیركەران و زۆرداران پەنا بۆ دەرگای كراوەی ئەو بنەماڵەیە هێنا بێت بەسۆز و میهرەبانیەوە باوەشی پاراستن و ئارامی بۆ كراوەتەوە و پارێزراوە، بەتایبەتی لەسەردەمی شێخ لەتیفی حەفید دا كە بەداخەوە بەهۆی بێ وەفایی وە كەمتر ناوی دێت لەرووداوە مێژوویەكاندا، كاتێك توانیویەتی زۆرێك لە سەركردەكانی كورد لە مەترسی لەناوچوون رزگار بكات، مەبەست لەو پۆستە لەوەنیە چاك و پیاوەتی بدەینەوە، بەچاوی هیچ كەسو بەرێزێكدا ، بەڵام گرنگە نەوەی نوێ ئاگاداری راستی و حەقیقەتە مێژوویەكان بن”.

هەر لە پۆستەكەی دا حەفید زادە دەشنووسێت، ئەمە وێنەی بەرێز نەوشێروان مستەفایە، وێنەی دووەم شەهید شێخ كاوە حەفیدە، ئەو كەسە بوو كە لەسەر داواو و تكای بەرێز ( مام جەلال) و كاك شێخ دارای حەفید كاك نەوشێروانی لە مەرگێكی حەتمی رزگار كرد، كاتێك كە بەدیل گیرابوو لەلایان حزبی سۆسیالیستی كوردستان و فەرمانی گوللە باران كردنی بۆ دەرچوو بوو”.

لە كۆتایی پۆستەكەی دا  هەروەها دەنووسێت، لە كتێبی پەنجەكان یەكتر دەشكێنن، لەنووسینی بەرێز نەوشێروان مستەفا ئاماژەی بەم رووداوە كردووە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئاماژەیەكی بچووكی پێكراوە!! پێویستە نەوەی نوێ ئەو راستیە بزانێت، ئەگەر هیمەتی شێخ كاوەی حەفید نەبوایە بەرێز كاك نەوشێروان مستەفا كۆتای ژیانی هاتبوو”.

 

Back to top button