ئەمڕۆ مامەڵەی وەرگرتنی رێپێدان لە 8ی حەسارۆكی هەولێر دەستپێدەكات

فەرمانگەی خزمەتگوزاریی 8ی حەسارۆك لە شاری هەولێر دەست دەكات بەوەرگرتنی مامەڵەی خاوەن زەوییەكانی ئەو كەرتە و بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت هاوڵاتیان وێنەی تۆمار و چەسپاندنی سنوور لەگەڵ فۆڕمێكی تایبەتدا هاوپێچ بكەن.

وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، سبەی فەرمانگەی 8ی حەسارۆك لە كاتژمێر 8:30 خولەكی بەیانییەوە تاوەكو 2ی پاشنیوەڕۆ بۆ وەرگرتنی ڕێپێدانی خانوو مامەڵەی هاوڵاتییان وەردەگرێت، ئەو هاووڵاتییانەی سەردانی فەرمانگەكە دەكەن، پێویستە وێنەی تۆمار و چەسپاندنی سنووری زەوییەكەیان لەگەڵ فۆڕمی تایبەتدا هاوپێچ بكەن بۆ كارئاسانی بەڕێكردنی مامەڵەكانیان.

گەڕەكی هەشتی حەسارۆك زیاتر لە 15 هەزار پارچە زەوی پێكدێت و ماوەی زیاتر لە 16 ساڵە بێ خزمەتگوزارییە، لە ماوەی ڕابردوودا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی ئەو گەڕەكەی كرد و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری راسپارد و ئێستاش فەرمانگەی 8ی حەسارۆك لەناو زەوییەكان كراوەتەوە بۆ وەرگرتنی مامەڵەی هاووڵاتییان.

Back to top button