پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانان ئۆپراسیۆنێكیان بۆ سه‌ر داعش ئه‌نجامدا
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە نزیک خورماتوو، هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند حه‌شارگه‌یه‌كی داعش و ژمارەیەک چەکدارییان لێ كوشتن.
به‌پێی زانیارییه میدیاییه‌كان لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان بۆ سەر چەند حەشارگەیەکی داعش، لە نزیک گوندی داودە-ی سەر بە قەزای خورماتوو هه‌شت چەکداری داعش کوژران و دوو ئۆتۆمبێل و دوو ماتۆڕسکیلیش سووتاون.
باس له‌وه‌ش ده‌كرێت لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، فڕۆکە و هێلیکۆپتەری جەنگیش بەکارهێنراوە و هاوكاری ئۆپراسیۆنه‌كه بوون.
ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای ئەوە دێت، ماوەیەکە چەکدارانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەستیان بە جموجۆڵ کردووەتەوە و چەند جارێکیش پەلاماری سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان داوە.