گەورەترین کەشتیی جەنگى دەریایی ئێرانی ئاگری گرت و ژێر ئاوکەوت

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگر لە گەورەترین کەشتیی دەریایی ئێرانی کەوتەوە، دواتر لە هەلومەرجێکی نادیاردا لە کەنداوی عومان ژێرئاو کەوت.
هەردوو ئاژانسی “فارس” و “تەسنیم”ی ئێرانی رایانگەیاند، ئەرکەکان شکستیان هێنا لە رزگارکردنی کەشتیی پاڵپشتی “خارک” کە وێستگەی سەرەکیی هەناردەکردنی نەوتی ئێران پێک دەهێنێت.
تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران رایگەیاند، ئاگرکەوتنەوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ روویدا و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرکەوتوو نەبوون لە دامرکاندنەوەی ئاگرەکە، دواتر کەشتییەکە لەسەر کەنداوی عومان لە نزیک گەرووی هۆرمز نقومبوو.
لای خۆشیەوە، ئاژانسی هەواڵی “ئەسۆشێتد پرێس” روونی کردەوە، کەشتییەکە خەریکی ئەرکی پاڵپشتی سەربازیی بوو و فڕۆکەی هێلکۆپتەری جەنگی هەڵگرتبوو.
Back to top button