وەزارەتی پێشمەرگە: ھەر چوار ژوورەکە دەستیان بە کارکردووە
بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و ھۆشیاریی نیشتیمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، دوای رێککەوتنی ھەرێم و بەغدا بۆ دروستکردنی چوار ژووری ھەماھەنگیی ھاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ھەر چوار ژوورەکە دروست کران و لە هەر شوێنێک پێویست بێت، ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجام دەدەن.
عەمید عوسمان ریشە، رايگهياندووه، پاش رێککەوتنی ھەرێم و بەغدا لە بواری ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکان، چوار ژووری ھەماھەنگیی ھاوبەش لە خانەقین و کەرکووک و مەخموور و سحێلا دروست کراون، کە لە ئێستادا ھەر چوار ژوورەکە دەستیان بە کار کردووە.
بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و ھۆشیاریی نیشتیمانی لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونیشی کردۆتهوه، ئەو ژوورانە ئاڵوگۆڕی زانیاریی ھەواڵگری پێکەوە دەکەن و هەروەها کێوماڵی ناوچەکانیش دەکەن، بۆ ئەوەی لە ھەر شوێنێک پێویست بێت، ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش ئەنجام بدرێت.
ناوبراو گوتووشيهتى، ھێشتا ھێزی ھاوبەش بۆ ئەو ناوچانە دروست نەبووە و بڕیارە ئەوانیش دروست بکرێن، چونکە پێشنیاز بۆ دروستکردنیان ھەیە، بەڵام لەم قۆناغەدا چوار ژووری ھاوبەش دروست کراون و ئێستاش کاری خۆیان دەکەن.