هەفتەی داهاتوو سەرجەم شایستە داراییەکانی جووتیارانی کوردستان دابەش دەکرێ

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايده‌گه‌ينێت:  هەفتەی  داهاتوو سەرجەم شایستە داراییەکانی جووتیارانی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠  دابەش دەکرێ.

لە  ڕاگەیانداوێکدا وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومه‌تى هەرێمی  کوردستان رايگه‌ياندووه‌: “هەفتەی  داهاتوو سەرجەم شایستە داراییەکانی جووتیارانی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠  دابەش دەکرێ.”

(نەوزاد شێخ کامیل) بەرێوبەری گشتی بازرگانی ئاماژە بە بڕ و ئەو شایاستە داراییانە دەکات کەلەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە بەشێوەی چەکی بانکی ھەناردەی ھەرێم کراوە کەبەپێی شارەکان شایستە داراییەکان دیاری کراون و سە رەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت کە بەم شێوەی لای خوارەوەیە:-

سلێمانی :

بیست وسێ ملیار و حەوت سەد و پەنجا ملیۆن دینارە .

 

هەولێر:

یازدە ملیار و نۆسەد و حەوت ملیۆن دینارە

 

دهۆک:

دە ملیار و حەوتسەد و شەست و پێنج ملیۆن دینارە.

Back to top button