مامۆستايانى زانكۆى سلێمانى: ئه‌وزه‌ویه‌ی بڕیاربوو به ئێمه بدرێت، دراوه به كۆمپانیایه‌ك و به‌رێكارى ناياسايى تێپەريوه
450 مامۆستاى زانكۆى سلێمانى بڕياربوو زه‌ويان له شاره‌كه پێبدرێت كه سوودمه‌ند نين به‌ڵام بێ ئاگادارى ئه‌وان و زانكۆى سلێمانى و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى ئه‌و شاره زه‌وييه‌كانيان دراوه به كۆمپانيايه‌ك و ده‌يه‌وێت به‌بازرگانى بيكاته پرۆژه‌ى پرۆژه‌ى نيشته‌جێ بوون.
ئه‌و 450 مامۆستايه له‌به‌رده‌م زانكۆى سلێمانى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه گردبوونه‌وه‌يه‌كيان سازكرد و بۆ ماوه‌يه‌ك ده‌رگاى زانكۆكه‌يان داخست و داواى زه‌وييه‌كانيان ده‌كرد.
له‌كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيشدا ئه‌نجوومه‌نى زانكۆى سلێمانى بێ ئاگايى خۆى له‌پێدانى زه‌وييه‌كه به كۆمپانياكه راگه‌ياند بۆ رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجوومه‌نه‌كه گوتى:” پێدانى زه‌وييه‌كه به كۆمپانياكه به‌رێكارى ناياسايى تێپه‌ريوه و فه‌رمانى بۆ ده‌رچووه ، داوا له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا ده‌كه‌ين ده‌سه‌ڵاته‌كانى به‌كاربێنێ كه ده‌سه‌ڵاته‌كانى پێشێلكراوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و زه‌وييانه.”