ڕوسیا پشت لە ئەسەد دەکات
خواكوڕك
لە دواین گۆڕانکاری لە هەڵوێستی ڕوسەکان بەرامبەر ئایندەی ئەسەد،ئەحمەد ڕەمەزان بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئەوەی ئاشكرا كردووە، کە ڕوسیا ڕاشکاوانە پێیان ڕاگەیاندون ئەوەی بۆ ڕوسیا گرنگە ئایندەی سوریایە نەک چارەنوس و ئایندەی بەشار ئەسەد”.
لە سەرەتای ئاریشەکانی سوریا هەریەک لە وڵاتانی ئێران و ڕوسیا پشتگیریەکی گەورەی ڕژێمەکەی ئەسەد بون و هەر هاوکاریەکانی ئەو دوو وڵاتەش بویە هۆی مانەوەی بەشار ئەسەد و بەهاری عەرەبی لەو وڵاتە کردەپاییز”.
لە ئێستادا و لەگەڵ بەڕێوەچونی دانیشتنە نهێنی و ئاشکراکانی نێوان بەرەی ئۆپۆزسیۆن و ڕوسیا،هەست بەوە دەکرێت هەڵوێستی ڕوسەکان ناوە ناوە گۆڕانکاری بەسەردا دێت و پڕۆژەی دەستوری سوریاش کە پڕۆژەیەکی ڕوسیە سەرەتا لە لایەن ئەسەدەوە ڕەتکرایەوە بەڵام دواتر بە فشاری ڕوسیا ناچارکرا پڕۆژەکە بکاتە کارنامەیەک لە دانیشتنەکانی ئاستانە”.
س: العربية.نت