یه‌كێتی جگه له‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی مۆدێڵ به‌رزی بۆ كڕیوون ته‌نها مووچه‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی بۆ مانگێك یه‌ك ملیار و دووسه‌د ملیۆن دیناره

دوای ئه‌وه‌ی میدیاكان رایانگه‌یاند كه پرسی سستی له دابه‌شكردنی مووچه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت، كه تا ئێستا یه‌كێتی له سنوری سلێمانی و ده‌روازه سنوریه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ستی به‌سه‌ر داهاتی ده‌روازه سنوریه‌كان داگرتووه‌و له و بڕه پاره‌یه‌ی كه حكومه‌ت دیاری كردووه بیگه‌رێێنته‌وه خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت ته‌نها %30 پاره‌كه ده‌گه‌رێێنته‌وه ئه‌مه‌ش لێكه‌وته‌ی دیاری ده‌بێت له‌سه‌ر هێواشی له دابه‌شكردنی مووچه و دواكه‌وتنی.
به پێی به دوا داچوونێكی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك یه‌كێتی جگه له‌و نه‌وته‌ی كه به قاچاغ هه‌نارده‌ی ئێرانی ده‌كات و ئه‌و بازرگانیه‌ی كه به نایاسایی له ده‌روازه سنوریه فه‌رمی و نافه‌رمیه‌كان ده‌كات له ئێستادا سود له داهاتی ناوخۆی سنوری سلێمانی ده‌بینیێت بۆ مووچه‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی و نه‌سریه‌یی ئۆرگانه حزبه‌یكانی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دارایی یه‌كێتی به ده‌زگای میدیایی خواكوڕكی راگه‌یاند، كه یه‌كێتی جگه له مووچه‌ی كادره‌كانی جومگه‌كانی خوارووی حزب، و ئۆرگانه فه‌رمیه‌كانی و ئه‌و میدیای و سۆشیاڵمیدیایه‌ی كه سپۆنسه‌ریانده‌كات، ته‌نها بۆ مووچه‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی كه ژماره‌یان 123 كه‌سه 1 ملیار و دووسه‌د ملیۆن دیاره كه ئه‌مه‌ش ده‌كاته مووچه‌ی دووهه‌زار و چوارسه‌رد پێشمه‌رگه.