ئۆپۆزسیۆنی سوریا داوای دانشتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕژێم دەکات

خواكوڕك
سالم مەسلەت وتەبێژی فەرمی دەستەی دانوستانکاری ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە جنێف ڕایگەیاند کە پێویستە دانوستانەکانی تایبەت بە پرسی ئاشتی لەو وڵاتە ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕژێم ئەنجام بدرێت”.

لە لێدوانێکدا بۆ فرانس پریس سالم مەسلەت وتی(ئێمە لێرەین بۆ ڕێکەوتن و داوای دانیشتنی ڕاستەوخۆ دەکەین، ڕێکەوتنەکانیش لەدروستکردنی دەستەی تایبەت بە گواستنەوەی دەسەڵات دەست پێ دەکات) وە لەو دەستە تایبەتەدا ژمارەیەکی دیار لە پێکهاتەو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن سوریا بەشدارن کە بڕیارە لە جنێف بەڕێوە بچێت لە ڕۆژی پێنج شەممە لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئەمە لەكاتێكدایە كە لەئێستادا هەڵوێستی دەوڵەتانی تێوەگڵاو بەكێشەی سوریا هەڵوێستیان گۆڕانكاری بەسەر داهاتووە، پێشتر گوتەبێژی ئۆپزسیۆن خۆشحاڵی خۆی بە گۆڕانكاری لە هەڵوێستی رووسیا پێشاندا، رایگەیاند كە لەئێستادا تەنها وڵاتێك بە موتلەقی پشگیری لە بەشار ئەسەد دەكات، بەڵام رووسیا هەڵوێستەكانی پەیوەست نین بە بەشار ئەسەدەوە ئەوە بەڵای روسیا گرینگە داهاتووی سوریایە كە ئەمەش دەرفەتی دانووستاندن دەرەخسێنێت بۆ گفتوگۆكردن”.

 

س: العربية.نت

Back to top button