چوار حاڵه‌تی كه‌ڕووی ره‌ش له‌ كه‌ركوك ده‌ست نیشان كران

بەڕێوەبەری گشتی تەندرستی کەرکوک ڕایگەیاند، چوار حاڵەتی تووشبون بە کەڕوی ڕەش لە شاری کەرکوک تۆمارکرا.

نه‌بیل حه‌مدی ،به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك رایگه‌یاند كه‌ چوار حاڵه‌تی كه‌ڕووی ره‌ش له‌ پارێزگاكه‌ ده‌ست نیشان كراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا گوتی: چوار حاڵه‌ته‌كه‌ كه‌سانی به‌ساڵاچوون و نه‌خۆشی شه‌كره‌ و كه‌می به‌رگری جه‌سته‌یان هه‌یه‌ .

نه‌بیل حه‌مدی گوتیشی: نه‌خۆشییه‌كه‌ وه‌ك په‌تای كۆرۆنا نییه‌و له‌ ساڵی 1885 ه‌وه‌ بوونی هه‌یه‌ .

ئەوە لە کاتێکدایە چەند حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە هەمان نەخۆشی لەناوخۆی عێراق تۆمارکراوە و تائێستاش دوو کەس بەهەمان نەخۆشی لە عێراق گیانیان لەدەستداوە، کە یەکێکیان لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی چارەسەری وەردەگرت و هاوڵاتیەکی بەڕەگەز عەرەب بوو.

Back to top button