وەزیری تەندروستی هەرێم لەبارەی نەخۆشیی کەڕوی ڕەش زانیاری دەخاتەڕو

وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، هۆكاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی كەڕووی ڕەش، بەهۆی پاك ڕانەگرتن و پیسییە، مەترسیشی لەسەر ئەو كەسانە هەیە كە نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣ حوزەیرانی ٢٠٢١، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، نەخۆشیی كەڕووی رەش و هەموو نەخۆشییە میكرۆبی و ڤایرۆسییەكانی هەیە، لە ئەنجامی نەبوونی پاك و خاوێنی و لاوازبوونی بەرگریی جەستە دروست دەبن، بەتایبەت ئەو كەسە نەخۆشیی درێژخایەنی هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی تەندروستی توانای دیاریکردن و پێدانی چارەسەری بەو نەخۆشییە هەیە و تائێستاش یەک حاڵەت تۆمارکراوە، بۆیە پێویست ناکات لەم کاتەدا خەڵک بترسێندرێت و تەنها پاک و خاوێنی بەگشتی بکرێتە بنەمای خۆپارێزی رێگری سەرەکی دەبێت لە توشبونی کەسانی دیکە بەو نەخۆشییە.

وەزیری تەندروستی ڕوونیكردەوە، ئەو كەسەی بە نەخۆشیی كەڕووی ڕەش مرد، پێوەندی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبوو، بەڵكو هۆكاری مردنەكەی ئەوەبوو بەرگریی جەستەی لاواز بووە و چەندان نەخۆشیی درێژخایەنی هەبووە، دووپاتیش دەكاتەوە نەخۆشییەكە نەبووە بە حاڵەت و پێویست ناكات لەم كاتەدا خەڵك بترسێنرێن.

Back to top button