ئەمریکا پەیامێک ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی بەغدا دەکات
دوای بڵاوکردنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی سەوز، واشنتۆن پەیامێک ئاڕاستەی بەغدا دەکات.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا پەیامێکی ئاڕاستەی حکومەتی عێراق کرد و نیگەرانی خۆی دەربڕی لەسەر بڵاوکردنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی سەوز و رایگەیاندووە، کە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخەدا ناکەن.
لە پەیامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمەریکا زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ عێراق لێدەدات لە کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەی سەوز، کە ئەگەر حکومەتی عێراق چارەسەری ئەو دۆخە نەکەن ئەوا ئەمەریکا هەڵوێستی دەبێت.
دوای دەستگیرکردنی فەرماندەیەکی، هەفتەی رابردوو جوڵەى چەکدارى و ئەمنى بەغداى گرتەوە و چەکدارانى حەشدى شەعبى دەروازەى ناوچەى سەوزیان کۆنتڕۆڵکرد و هۆشداریاندا لە ئەگەرى ئازاد نەکردنى فەرماندەکەیان.