وەزیری دارایی بڕیاری خەرجکردنی منحەی 639 زیندانی سیاسی دا
وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕیاری خەرجکردنی منحەی 639 كه‌س له زیندانیانی سیاسی دا.
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئەمرۆ پێنجشەممە 2021/6/3، نووسراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه واژۆى ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی له‌سه‌ره، له نووسراوه‌كه‌دا وه‌زیرى دارایی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی منحەی زیندانیانی سیاسی 639 کەس داوه.
له نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارايى ئه‌وه‌ش هاتووه، كه ئەم بڕە پارەیە تەنیا بۆ ئەو زیندانی سیاسییانەیە کە هیچ مووچەیەکیان نییە.