ترامپ دەکرێتە گاڵتەجار
خواكوڕك
خاوەنی یەکێک لە کۆمپانیا تایەتەکانی جلوبەرگ لە هەرێمی باڤاریای ئەڵمانیا ئەوە دەخاتەڕوو کە خواستێکی زۆر هەیە بۆ کڕینی هاوشێوەی قژی سەرۆک کۆماری ئەمریکا،هۆکاری ئەو خواستە زۆرەش دەگەڕێتەوە بۆ ساتی نزیک بوونەوەی ڤیستڤاڵێکی گاڵتە ئامێزی ساڵانە لە وڵاتی ئەڵمانیا”.
ئەو ڤیستیڤاڵە کە هەفتەیەک بەردەوامەو ژمارەیەک کەسایەتی دیاری جیهانی دەکرێنە ئامانج بۆ تەقلید کردنەوە و گاڵتەجاڕی،ئەوەی مایەی تێڕامانە زیاد لەهەر سەرکردەو کەسایەتیەکی دیاری جیهانی”.
ئەمساڵ ژمارەیەکی بەرجاو لە هاوڵاتیانی هەرێمی باڤاریا دۆناڵد ترەمپیان دیاری کردووە تا هاوشێوەی ئەو خۆیان بنوێنن و بۆ ئەو مەبەستەش داواکاری زۆر بۆ کڕینی هاوشێوەی قژی ترەمپ هەیە و نرخەکەشی بەهۆی ئەو داوا زۆرەوە بەرز بۆتەوە.
س: عرەبی 21