وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوان : رۆژى دووشه‌ممه منحەی (٦٣٩) زیندانیکراو و گیراوی سیاسيهكه له‌بانكى بێخاڵ خه‌رج ده‌كرێت
له راگه‌يێندراوێكدا كه ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 3-6-2021 بڵاويكردۆته‌وه وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داوا له سه‌رجه‌م ئه‌و زيندانيه سياسيانه ده‌كات كه ناوه‌كانيان له ليستى خواره‌وه هاتووه كه 639 كه‌سن رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو سه‌ردانى بانكى بێخاڵ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى منحه‌ى مانگى 5-2021
له راگه‌يێندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاتووه:” دوا بەدوای فەرمانمان ژمارە (٣٣٢) لە رێکەوتی ٣/٦/٢٠٢١ تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (٦٣٩) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی وەک قۆناغی یەکەم ئەو بەرێزانەی رێکارەکانی بایۆمەترى و بەڵێنامەی دادنوسیان کردووە رۆژی دووشەممە لە رێکەوتی ٧/٦/٢٠٢١ سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگی ئایار (٥/ ٢٠٢١) .
وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوان ده‌شلێت :” ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، دوای تەواو کردنی سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
لهراگهيێندراوهكه هه‌روه‌ها هاتووه :” ئەو زیندانیانەی کۆچی دواییانکردوە وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییەسیاسیەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.
خشته‌ى ناوى ئه‌و زيندانيه سياسييانهى كه ئه‌مرۆ فه‌رمانى خه‌رجكردنى منحهكانيان دراوه:.