سوپای عێراق فرۆكه‌خانه‌ی موسڵی كۆنتڕۆڵ كرده‌وه‌

خواكوڕك

له‌چوارچێوه‌ی راگه‌یاندنی ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی به‌ری رۆژئاوای موسڵ، سوپای عێراق هێرشێكی فراوانی كرده‌ سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه‌ و له‌ئێستاشدا سوپا نزیك بۆته‌وه‌ له‌ راگه‌یاندنی كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری فرۆكه‌خانه‌كه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كان له‌ ئێستادا هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق و سوپا و هێزه‌كانی پۆلیس له‌ سێ قوڵه‌وه‌ توانیویانه‌ بچنه‌ ناو فرۆكه‌خانه‌كه‌ و له‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه‌ و توانیویانه‌ به‌ته‌واوه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌دا بگرنه‌وه‌.

له‌لایه‌كتر راگه‌یاندنی سوپا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هێزه‌كانی پۆلیس و دژه‌تیرۆری عێراقی به‌ پشتیوانی ئاسمانی هاوپه‌یمانێتی دژی داعش توانیویانه‌ سه‌ربازگه‌ی غه‌زلانی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنووری رۆژئاوای مووسڵ، له‌ژێر ده‌ست تیرۆریستانی داعش بهێننه‌وه‌ ده‌ر و كۆنتڕۆڵی بكه‌نه‌وه‌.

Back to top button