به به‌ڵگه .. شه‌ش فەرمانبەری کورد لەئۆفیسی کەرکووکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دوورخرانەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/06/كه‌ركووك.jpg)
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌شارى كه‌ركووك ئاشكراى ده‌كات كه ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، ژماره‌يه‌ك فه‌رمانبه‌رى كوردى نێو ئۆفيسى كه‌ركووكى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق دورخراوه‌نه‌ته‌وه
سه‌رچاوه‌يه‌ك له شارى كه‌ركووك به ده‌زگاى ميديايى خواكوڕكى گوت : ” شه‌ش فەرمانبەری کورد لەئۆفیسی کەرکووکی کۆمسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق به‌هۆكارى ناديار دوورخرانەوەو ڕەوانەی بنکەکانی تۆمارکردن و دەنگدان کراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه گوتيشى ،” چه‌ند گۆڕانکارييه‌كى تریش لەبەش و هۆبەکانی نێو ئۆفیسی کەرکووک كۆمسيۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئەنجامدراوه ئه‌مرۆ ئه‌و بڕياره چۆته وارى جێ به‌جێ كردن.
ئه‌م برياره‌ى گۆرانكارى و لادان له ئۆفيسى كه‌ركووكى كۆمسيۆنى هه‌ڵبژاردن، له‌كاتێكدايه كه بڕياره كۆتايى مانگى 10 ى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌رێوه‌بچێت.