لهسهر ڕفاندنى 643 كهس لهلايهن حەشدی شەعبی داوای ڕوونكردنەوە لە حكومەتی عێراق دەكرێت

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتی خۆیدا رایگەیاندووە، کە لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی حەشدی شەعبی بۆ دووبارە دەستگرتنەوە بەسەر فەلوجەدا لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە لە مانگی حوزەیرانی 2016 لە داعش سەدان كەسی بێسەرو شوێن کردووە.
لە 3ی حوزەیران دا، لە کاتێکدا هەزاران ئاوارە هەڵاتن، ئەو چەکدارانەی کە جلی حەشدی شەعبییان پۆشیبوو، شایەتحاڵەکان دەڵێن: نزیکەی 1300 پیاو و گەنجیان برد و تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە .”
لە ڕاپۆرتەکەى رێكخراوى لێبووردنى نێودهولهتيدا هاتووە:”هەر هەمان شەو لانی کەم 643 یان لەناو پاس و بارهەڵگرێکی گەورەدا داندراوە و تا ئێستا بێ سەروشوێنن، لە کاتێکدا کە ئەو ماوانە باس لەوە کراوە کە “ئەشکەنجە دراون و مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کراوە”
س : ئاڕ تى عهرهبى