مه‌ترسى ڕاده‌ستكردنى ميعاد بههراميش له‌لايه‌ن لاهوور و په‌كه‌كه به كۆمارى ئيسلامى ئێران هه‌يه
دواى واز هێنانى له ريزه‌كانى په‌كه‌كه، ميعاد به‌هرام سۆهراب ئه‌ندامى پێشووى رۆژههلاتيى په‌كه‌كه له‌لايه‌ن ئاسايشى يه‌كێتى و له‌سه‌رداواى په‌كه‌كه ده‌ستگيرده‌كرێت و ئێستاش هاوشێوه‌ى سمكۆ بنهفشى مه‌ترسى ڕاده‌ستكردنى به ئێران هه‌يه له‌لايه‌ن لاهوور جه‌نگى و په‌كه‌كه‌وه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار لهدۆسيهكه ئه‌مرۆ هه‌ينى به‌ده‌زگاى ميديايى خواكوڕكى راگه‌ياند :” ئەندامێکی پێشوویی ڕۆژهەڵاتیی پەکەکە بەناوی (میعاد بەهرام سۆهراب)،لەسەر داوای ئەم حیزبە نزیک مانگێکە لە لایه‌ن ئاسایشی یەکێتییەوە دەسبەسەرکراوە و چارەنووسی نادیاره و هەڕەشەی ڕادەستکردنی بە کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەرە.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه زانيارى ئه‌وه‌شى دا كه:” ميعاد به‌هرام سۆهراب ) چەند ساڵێك ئەندامی پەکەکە بووە و، بۆ چه‌ند جارێكيش لە بەرەکانی شەڕی دژی داعش بریندار دەبێت، دوای ماوەیەک لە ڕیزەکانی پەکەکە جيا دەبێتەوە و، وەکوو چالاکێکی سیاسیی سەربەخۆ ڕوو دەکاتە سلێمانی.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه روونيشى كرده‌وه كه،” “ميعاد به‌هرام” دوای وازهێنانى لەپه‌كه‌كه ڕەخنەی قورس لە ئەندامانی سەرکردایەتی بەتایبەت باڵی جەمیل بایک دەگرێ کە ئەکەوێتە بەر ڕق و قینی ئەندامانی پەکەکە و چەندین جار هەڕەشەی کوشتن و ڕفاندنی لێ دەکەن.”
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد كه دوو مانگ پێش دەسبەسەر بوونی ميعاد به‌هرام سۆهراب چەند گەریلایەکى په‌كه‌كه دەچنە ئاسایشی یەکێتی و داوای دەسبەسەر کردنی ناوبراو و تەسلیم کردنی بە کۆماری ئیسلامی دەکەن بۆيه ئێستا ئه‌و كه‌سه‌ش مه‌ترسى كه‌وتۆته سهرژيانى ترسى ئه‌وه هه‌يه لاهوور جه‌نگى هاوشێوهىى مسته‌فا سه‌ليمى ڕاده‌ستى كرمارى ئيسلامى ئێرانى بكات.
مه‌ترسى ڕاده‌ستكردنى ميعاد به‌هرام سۆهراب له‌لايه‌ن ئاسايشى يه‌كێتى و به‌فه‌رمانى لاهوور جه‌نگى له‌كاتێكدايه كه به‌هه‌مانشێوه سمكۆ بنهفشى كه پێشمه‌رگه‌ى حيزبێكى رۆژهه‌لات بوو له‌لايه‌ن ئاسايشى يه‌كێتى ده‌ستگيركراوه و باوكی سمكۆ به‌نه‌فشی يش گوتى: دەترسم كوڕەكەم وەك مستەفا سەلیمی رادەستی ئێران بكرێتەوە.