له سووريا راوێژكارێك و پاسدارێكی سوپای پاسدارانی ئێران كوژران
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/06/له-سووريا-راوێژكارێك-و-پاسدارێكی-سوپای-پاسدارانی-ئێران-كوژران.jpg)
راوێژكاری سه‌ربازی سوپای پاسداران و یاوه‌رێكی له سه‌ر رێگه‌ی دێرزوور و ته‌دموور كوژران.
كه‌ناڵه‌كانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا زاده و موحسن عه‌باسی یاوه‌ری له نێوان دێرزوور و ته‌دموور كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشه‌وه و كوژراوون.
ئاژانسی مهری ئێران بڵاویكرده‌وه، عه‌بدوڵڵا زاده یه‌كێك بووه له دۆستانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران.