ناسا له دوا دۆزینەوەی ھیوایەكی تری بە مرۆڤایەتی بەخشی

خواكوڕك

ئومێدێكی تر بۆ مرۆڤایەتی نوێترین دۆزینەوەی ناسایە ئاشكرای كرد ، شایانی وتنە ساڵانێكی زۆرە باس و خواس لەوە دەكرێت كە ھەسارەی تر بوونی ھەیە كە ئەگەری ژیانی تێدا بێت، بەلام تا نەگەشتنە ئەو دەرئەنجامەی كە ئەگەرەكە حەتمیە ڕایان نەگەیاند.

سەر لەبەیانی ئەمرۆ دەزگای ڕاگەیاندنی دوزینەوەكانی “ناسا-NASA” لە كۆنفرانسێك ڕایگەیاند كە دۆزینەوەی حەوت هەسارەی نوێ كە ناسراون بە “Trappist ” راگه‌یاند، ئەوەی جێی دڵخۆشییە سێ لەو هەسارانە دەكەونە ناوچەی “زێرین” یاخود ناوچەی لەبار بۆ ژیان “Habitable Zone ” كە تیایدا هەرسێ دۆخەكەی ماددە بە ئاسایی بوونی دەبێت.

ئەوەی جێی ئومێدە ئەم سێ هەسارەیە دەكەونە دووری 39 ساڵی ڕووناكی لێمانەوە كە دەشێ لە ئسیبدەیەكی نزیك پێیان بگەین، زوو بێ یان درەنگ مرۆڤایەتی دەبێ جێگایەكی گونجاو لە گەردوون بدۆزێتەوە تا گەشتی بۆ بكات چونكە كۆتایی زەوی بە نزیكەیی تا پێنج ملیار ساڵی تر دەخایەنێت و لە ئەنجامی نەمانی سووتەمەنی لە خۆرەكەمان خۆر دەگۆڕێت بۆ گرگنێكی سپی بەمەش دەبێتە خاوەن كێشێكی زۆر بەهۆی داڕمانی بۆناو خۆی لە ئەنجامی هێزی كێشكردنی.

ئەوەی لە ئێستادا ڕێگرە لەبەردەم مرۆڤایەتی نەگەیشتنە بە گەشتكردن بە خێراییەكی زۆر بەڵام جێی دڵخۆشیە لە دوایین دۆزینەوەی ناسا زانایان توانیان هایدرۆجین لە گازەوە بگۆڕن بۆ كانزا كە دەكرێ سوودێكی گەورەی لێ ببینرێ بۆ زیادكردنی خێرایی كەشتیە ئاسمانییەكان.

سه‌رچاوه‌/ Rt Arabic

Back to top button