پۆليسى هه‌ولێر: ئه‌و خێزانه‌ى كه جانتا و مۆبایلی ئافرەتانیان دەدزی، دەستگیر کران.
به‌رێوه‌به‌رايه‌تى پۆلیسی شارى هه‌ولێر رایگه‌یاند: ئه‌و خێزانه‌ى كه جانتا و مۆبایلی ئافرەتانیان دەدزی، دەستگیر کران.
له راگه‌یه‌ندراوێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر كه ئه‌مرۆ هه‌ينى 4-6-2021، بڵاويكردۆته‌وه و تێداهاتووه، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی ڕۆژهەڵات، ئافرەتێک و کچەکەی و هاوسەرەکەیان بە ناوەکانی (ب.ج.س) و (ز.ن.ع) و (ن.ع) بە تۆمەتی دزینی چەندین جانتای ئافرەتان و مۆبایل و کەرستەی دیکەی ناو جانتاکان، لەناو بازاڕ و شوێنە گشتی و جیاجیاکان دەستگیر کرد.
له راگه‌يێندراوه‌كه‌ى پۆليسى هه‌ولێر ئه‌وه‌ش هاتووهكه هەرسێ تۆمەتبارەکە، دانیان نا بە تاوانەکەیاندا، بۆیە لە کاتی ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیراون و دەستیش بەسەر کۆی کەلوپەلە دزراوەکاندا گیراوە.