هاووڵاتيه‌كى شارى زاخۆ له‌ بازگه‌ى تاسلوجه‌ى سلێمانى كارتى دڵنيايى ئاسايشى بۆ ده‌كرێت تا بۆ چاره‌سه‌رى بچێته‌ شاره‌كه‌

هاوڵاتيه‌كى شارى زاخۆ كه‌ بۆ مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پزيشكى ده‌يه‌وێت سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌يه‌كى شارى سلێمانى باكات به‌ڵام له‌ بازگه‌يه‌كى ئه‌و شاره‌ رێگاى پێ نادرێت بچێته‌ شاره‌كه‌ تا كارتى دڵنيايى ئاسايشى بۆ ده‌كه‌ن.

سه‌باح محه‌مه‌د ته‌ها به‌رزارى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ گوتى :” دواى ئه‌وه‌ى ويستم سه‌ردانى شارى سلێمانى بكه‌م بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پزيشكى له‌ سعات (11:24 ) خوله‌ك تاوه‌كو (1:26 ) خوله‌كى دواى نيوه‌ڕۆ له‌بازگه‌ى تاسلوجه‌ى سلێمانى رێگايان پێم نه‌دا  بچمه‌ شاره‌كه‌ و مه‌رجى ئه‌وه‌يان به‌سه‌رم سه‌پاند كه‌ كارتى دڵنيايى ئه‌منى دروست بكه‌م ، هه‌رچه‌ند گوتم من كورد بيانى نيمه‌، خه‌لكى هه‌رێمى كوردستان به‌ڵام ئه‌وان گوتيان رێگات پێ ناده‌ين تاوه‌كو كارته‌كه‌ دروست نه‌كه‌ى.

 

ئه‌و هاووڵاتيه‌ى شارى زاخۆ كه‌ بۆ خانێ نيوز قسه‌ى كردووه‌ راشيگه‌ياندووه‌:” كارتێكى دڵنيايى ئه‌منيان بۆم دروست كرد بۆ ماوه‌ى مانگێك وه‌كو هاووڵاتيه‌كى بيانى كه‌ كورد نه‌بێت و خه‌ڵكى كوردستانيش نه‌بێت ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى مانه‌وه‌ بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك له‌كاتێكدا من هيچ كێشه‌يه‌كى ئه‌منيم نيه‌ بۆيه‌ سه‌رسوڕمان بووم بۆ شارێك كه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان بێت و  بازگه‌كه‌ى بۆ كوردێك ئه‌و ناسنامه‌يه‌ دروست بكات .

 

Back to top button