چاودێران: سوتاندنی کەمپی ئاوارەکان لە ئێستادا دەستی عێراقی تێدایە تاوەکو ئاوارەکان ناچاربن بگەرێنەوە

چاودێران پێیان وایە سوتاندنی کەمپی ئاوارەکان لە ئێستادا دەستی عێراقی تێدایە تاوەکو ئاوارەکان ناچاربن بگەرێنەوە ئاوارەکانیش رەتی دەکەنەوە بگەرێنەوە ناوچەیەک کە پەکەکە و حەشدی شەعبی تێدا حوکم بکەن.

عادل حەسەن چاودێری سیاسی لەو بارەیەوە رایگەیاند :” پێموایە سوتانی کەمپی ئاوارەکانی ئێزدی لەدهۆک دەستی عێراقی و بەتایبەتیش حەشدی شەعبی و پەکەکەی لەپشتە و ئامانج لێی ئەوەیە تاوەکو ئاوارەکان ناچاربکرێن بگەڕێنەوە شنگال.

دەشلێت :”ئاوارەکان ڕەتی دەکەنەوە بگەڕێنەوە ژێر دەستی پەکەکە وحەشدی شەعبی کە حوکمی ناوچەکانیان دەکەن.

لای خۆشیە هیشام محەممەد کە چاودێری سیاسییە لەسەر هەمان پرس دەلێ :” عێراق بەنیازەو داواشی لەحکومەتی هەرێم کردووە هەموو کەمپەکانی هەرێمی کوردستان دابخات و ئاوارەکان ناچاربکات بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان بەلام حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتی کردۆتەوە بەزۆر ئاوارەکان بگەڕێنێتەوە شوێنی خۆیان”.

 

Back to top button