له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/10/qalb-7.jpg)
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان پێشمه‌رگه‌و په‌كه‌كه بڵاوكرده‌وه كه تیایدا پێنج پێشمه‌رگه شه‌هید بوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه 5ی حوزەیرانی 2021، هێزێکی پێشمەرگە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی سەربازی لەچیای مەتینی قەزای ئامێدی، بەمەبەستی پاراستنی خەڵک و گوندەکانی ئەم ناوچەیە و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەڤەرەکە، لەلایەن هێزێکی په‌كه‌كه‌وه بۆسەیەکیان بۆ دانراوە.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون چوار پێشمەرگەی تریش برینداربوون.
ده‌شڵێت: پێشتریش هۆشداریمان دابوو، لەئەگەری روودانی رووداوی لەو شێوەیە، دەبێ هەمووان رێز لەسنووری هەرێم بگرن و ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان نەخەنە مەترسیەوە.