سەرۆکی حکومەت: بە توندی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە سهركۆنه و شەرمەزار دەکەم
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە بەرانبەر هێرشی چەكدارانی پەكەكە بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی كوردستان، هاتە دەنگ و داوا لە پەرلەمانی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان دەكات بە یەكدەنگی دژی ئەو هێرشە بوەستنەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكی بەهۆی هێرشەكانی پەكەكە ڕایگەیاند، بە توندی هێرشی ئەمڕۆی پەكەكە بۆ سەر پێشمەرگە سەركۆنە و شەرمەزار دەكەم. پرسە و هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی پێنج شەهیدەكە دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان دەخوازم.
سەرۆكی حكومەت دەڵێت، داوا لە پەرلەمانی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان دەكەم كە بە یەكدەنگیی لە دژی ئەم دەستدرێژییە بوەستنەوە.