تیلسکۆپی کیپلەر.. دۆزەرەوەی ئەستیرەکان

خواکورک

ئەم تیلسکۆپە نوێترین و گرانترین داھێنانە بە بەراورد لەگەل ھەژماری داھێنانەکانی تری زانستی ئەستێرە ناسی سەردەم، بە نوێترین پرۆگرامەکانی تەکنەلۆژیا پرکراوە و ئەڵماس و زێر و کۆمەلێک خامی گرانبەھای تر لە دروستکردنیدا بە کار ھاتووە، پێکھاتەیەکی ناوازە و توانایەکی رادەبەدەری بینینی تێدایە ئەوێش دەگەرێتەوە بۆ ئەو لێنزە گرانبەھانەی کە پێوەیەتی توانای بینینی دوورترین تەن و دەرخستنی زۆرترین پێکسلی ھەیە .

‎چەند ساڵ بەر لە ئەمرۆ “جیۆف مارسی” ‎لە ‎زانكۆی كالیفۆرنیا لەبارەی تێلیسكۆپێ كێپلەر ووتی، “پێموایە تەلیسكۆپی كێپلەر بە گەورەترین تێلیسكۆپ ناوی تۆماردەكرێ لە كتێبی مێژوو و زانستی ئەستێرەناسی. شارەزایان پیێانوایە لە چەند ساڵی داهاتوو یەكەمین دۆزینەوەی هەسارەی هاوشێوەی زەوی تۆمار دەكەین، كەوا مرۆڤایەتی بە ماڵی خۆیان لە داهاتوو ناوی دەبەن وھەولی نیشتەجێبوونیش تێدا دەبێت ستراتیژێکی حەتمی ژیاری سەدە.

‎دوێنێ دەزگای ناسا ڕایگەیاند بەهۆی تێلسكۆپی كێپلەر توانیان كۆمەڵەیەكی نوێی هەسارە بدۆزنەوە كە سێ لەوان هاوشێوەی زەوی و لەبارە بۆ ژیان و ئەگەرەکانیش زۆرن بۆ ئەوەی ببنە ماڵی داهاتووی مرۆڤایەتی.

‎سەرچاوە: دۆكیومێنتاری
The edge of universe

Back to top button