تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی چەکدارانی پەکەکەی لە مەخموور کردە ئامانج

سوپای تورکیا لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، بنکەیەکی پەکەکەی لە مەخموور کردە ئامانج، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان کوژراو و بریندار هەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار رايگەیاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بنکەیەکی چەکدارانی پەکەکەی لە مەخموور کردۆتە ئامانج.

سەرچاوەکە ئاشکرای کرد، ئەو بنکەیەی پەکەکە لە مەخموور کە فڕۆکەکانی تورکیا کردوویانەتە ئامانج، کەتووەتە تەنیشت کەمپی پەنابەرانی مەخموور.

گوتیشی “بەگوێرەی زانیارییەکان کوژراو و بریندار لەنێو چەکدارانی پەکەکە هەیە، بەڵام هێشتا ژمارەیان دیار نییە”.

 

س:K24

Back to top button