حکومەتی هەرێمی کوردستان: هێرشەکەی پەکەکە بەتووندی شەرمەزار دەکەین
له پهیامێكدا گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهبارهی هێرشهكهی پهكهكه بۆ سهر هێزی پێشمهرگهی كوردستان رایگهیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم ھێرشەی پەکەکە بە توندی شەرمەزار دەکات و چیتر خەڵک و هەرێمی کوردستان رێگە نادەن ببنە قوربانی سیاسەتی چەوتیان و ببنە ھۆکاری زیانگەیاندنی گیانی و ماددی بە ھەرێمەکەمان.
دهقی راگهیندراوهكهی گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان:
بە داخێکی زۆرەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 5/ 6/ 2021، لە ئەنجامی دانانی کەمینێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە دەڤەری ئامێدی، پێنج پێشمەرگە شەهید و چەندیش بریندار بوون.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم ھێرشەی پەکەکە بە توندی شەرمەزار دەکات و چیتر خەڵک و هەرێمی کوردستان رێگە نادەن ببنە قوربانی سیاسەتی چەوتیان و ببنە ھۆکاری زیانگەیاندنی گیانی و ماددی بە ھەرێمەکەمان.
لە کاتێکدا ھێرشکردنە سەر هێزی پێشمەرگە بە ھێرشکردنە سەر تەواوی خەڵکی کوردستان دەزانین، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامە لە پاراستنی هاووڵاتیان و بست بە بستی خاکی هەرێمی کوردستان، و بە ئەرکی خۆی دەزانێت بەرگری لێبکات.
پرسەو سەرەخۆشی خۆشمان ئاراستەی خانەوادەی ئەو شەھیدانە دەکەین و خوازیارین لە یەزدانی دلۆڤان بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
5/ 6/ 2021