فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق هێرشی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه ئیدانه ده‌كات
دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ تیرۆریستانی پەکەکە هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە کە بەهۆیەوە ٥ پێشمەرگە شەهید بوون، گوته‌بێژ به ناوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق هێرشی ئه‌مڕۆی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئیدانه ده‌كات.
یه‌حیا ره‌سوول، گوته‌بێژ به ناوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق راشیگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ئه‌و هێرشه كردووه‌ته‌وه و سه‌رپێچیكاران سزای خۆیان وه‌رده‌گرن.
ده‌قی به‌یاننامه‌ی گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق:
ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ترسنۆكانه‌یه ئیدانه ده‌كه‌ین، كه له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كدارییه نا عێراقییه‌كانه‌وه له‌سه‌ر رێگه‌ی چیای مه‌تین له پارێزگای دهۆك كرایه سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازیی عێراقی له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
هێزه ئه‌منییه‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ئه‌و رووداوه كردووه‌ته‌وه و هه‌ر ده‌ستدرێژیكارێك بۆ سه‌ر خوێنی عێراقییه‌كان و ئاساییشهكهیان سزای دادپه‌ره‌وه‌رانه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی 5 شه‌هیدی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ بریندارانی ئه‌و هێرشه ده‌خوازین.
هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر سووربوونی خۆی بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری نیشتمانی له سه‌رانسه‌ری خاكی عێراق و رێگریكردن له پێشێلكارییه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێكی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌كاته‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور رێگه نادات خاكی عێراق ببێته شوێنێك بۆ هێرشكردنه سه‌ر دراوسێكانی.
گوته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق