وەزارەتی بەرگریی عێراق: دەستدرێژیکارانی سەر پێشمەرگە بە سزای دادپەروەرانەی خۆیان دەگەن
دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ تیرۆریستانی پەکەکە لە سنوری قەزای ئامێدی هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە کە بەهۆیەوە ٥ پێشمەرگە شەهید و ٦ پێشمەرگەش بریندار بوون، وەزارەتی بەرگری عێراق رایدەگەینێت کە دەست درێژی کارانی سەر پێشمەرگە بە سزا دەگەیێندرێن.
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگری عێراق
وەزارەتی بەرگریی عێراق: دەستدرێژیکارانی سەر پێشمەرگە بە سزای دادپەروەرانەی خۆیان دەگەن
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشی چەکدارانی پەکەکە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکات و رایدەگەیەنێت: “سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیە دەکەین کە لە سنووری هێزەکانی پێشمەرگە لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لەلایەن گرووپی چەکداریی ناعێراقی دووچاری بوونەوە، جەخت دەکەینەوە کە هێزەکانی پێشمەرگە بەشێکن و جیانابێتەوە لە هێزە چەکدارەکان و هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر ئەم هێزانە رەتکراوە و قبووڵ نەکراوە، هەروەها ئەوە دەخەینە روو کە لێکۆڵینەوە لەم بارەیەوە دەستی پێ کردووە و دەستدرێژیکاران بە سزای دادپەروەرانەی خۆیان دەگەن”.
هاوکات شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لەو بارەوە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند: “ئەم دەستدرێژییە سەرکۆنەی دەکەین و رێگە نادەین بە دووبارەکردنەوەی ئەم جۆرە هێرشە. هێزهكانی پێشمهرگه به پیاوه قارهمانهكانییهوه بۆ ههمیشه وهك هێزێكی نیشتمانی و پاڵپشت بۆ هێزه چهكدارهكان دهمێنێتهوه”.
لای خۆشیەوە لیوا یەحیا رەسووڵ، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد و رایگەیاند: “سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیە دەکەین. هەموو دەستدرێژیکارێکیش بە سزای دادپەروەرانەی خۆی دەگات.”