سەرۆك بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە پێگەیشت

سەرۆک بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق پێگەیشت، هێرشی ئەمڕۆی چەکدارانی پەکەکەی بۆ سەر هێزی پێشمەرگە شەرمەزار کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 5 ی حوزەیرانی 2021 سەرۆک مەسعود بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەڕێز مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی وەزیرانی عێراق، هێرشی ئەمڕۆی چەکدارانی پەکەکەی بۆ سەر هێزی پێشمەرگە شەرمەزار کرد و پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە سەرۆک بارزانی گەیاند .

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی لە نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان ، لە پێناو پاراستنی سنوورەکان و گەڕاندنەوەی سەقامگیریی بۆ ئەو ناوچانە و ڕێگریکردن لە هەر دەستوەردانێک.

Back to top button