هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه ده‌دات له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئێران
خواكوڕك
بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی ئێران و هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌بێ پرسی هه‌رێمی كوردستان رێكه‌وتن له‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوك كراوه و هەناردەكردنی نەوتی كەركووك بۆ ئێران بەبێ پرسی هەرێمی كوردستان، كێشەی بۆ دروست دەبێت ئێران خۆشی ئەوە باش دەزانێت.
عەبدوڵڵا ئاكرێی، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی ئێران و هەرێمی كوردستان له‌باره‌ی رێكه‌وتنی نێوان عێراق و ئێران ده‌ڵێت، ماوەی هەشت ساڵە باس لەوە دەكرێت، نەوتی كەركووك بە ئێران دەفرۆشرێت، بەڵام ئەوە تاوەكو ئێستا هەر قسە‌یە.
عەبدوڵڵا ئاكرێی له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاتی فرۆشتنی نه‌وتی كه‌ركوك به رووداوی راگه‌یاندووه، ئەگەر كۆماری ئیسلامی ئێران بەمەستی بێت نەوتی كەركووك بكڕێت، دەبێت پرس و راوێژ بە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بكات، چونكە هەناردەكردنی نەوتی كەركووك بۆ ئێران بەبێ پرس هەرێمی كوردستان، كێشەی بۆ دروست دەبێت ئێران خۆشی ئەوە باش دەزانێت.
له‌لایه‌كتر رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رایده‌گه‌ینێت، ئه‌گه‌ر هه‌مه‌هه‌نگیمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن بۆ خۆیان باشترە، ئه‌گه‌رنا ئێمه ئه‌زموونمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه له 2007، 2010 و 2016 پێمانوایه به‌بڕیاری یه‌كلایه‌نه‌یان هیچیان پێناكرێت و مایەپووچ ده‌بێت.