ئەمریکا: بە توندی سەرکۆنەی هێرشە وەحشيیانەکەی پەکەکە بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ین

 

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌، له‌ بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ پێنج پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون ، رووداوه‌كه‌ كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و جیهانی لێكه‌وته‌وه‌.

لە راگەیەندراوێکدا، باڵيوزخانەی ئەمریکا لە عێراق بڵاوی كرده‌وه‌: لەگەڵ دۆستەکانمان لە هەرێمی کوردستان دەوەستین و جەخت لە پابەندیی خۆمان بە کارکردنی هاوبەش بۆ بەرقەرارکردنی ئارامی لە ناوچەکە دەکەینەوە.

باڵيۆزخانەی ئەمریكا رایده‌گه‌ێنێت: بە توندی سەرکۆنەی هێرشە وەحشییانەکەی پەکەکە و شەهیدکردنی پێنج پێشمەرگە دەکه‌ین و پێشمەرگە بە هاوبەشە ئازاکانمان ناو دەبات.

باڵيۆزخانەی ئەمریکا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: دڵمان لەگەڵ کەسوکاری بریندارەکان و ئەوانەیە، کە رۆحیان بەخشی.

هەروەها پێشتر سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیه‌ندراوێکدا لەبارەی شەهیدبوونی پێنج پێشمەرگە دەڵێت، ،به‌ تووندی‌ سه‌ركۆنه‌ی‌ ئه‌و هێرشه‌‌ ده‌كه‌ین كه‌ چه‌كدارانی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌‌ی‌ مه‌تینا له‌ سنووری‌ ئامێدی‌ كردیانه‌ سه‌ر پێشمه‌رگه.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان: بە تووندی هێرشی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە سه‌ركۆنه‌ و شەرمەزار، دەکات و داوای یەکدەنگیی دژی “ئەم دەستدرێژییە” دەکات.

Back to top button