یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان یانه‌ی زاخۆ سزا ده‌دات

خواكوڕك

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی دروستكردنی ئاژاوه‌ و نانه‌وه‌ی پشێوی له‌لایه‌ن هه‌وادارانی تیپه‌كه‌وه‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی كه‌ركوك بڕیارێكی قورسیان به‌سه‌ر یانه‌ی زاخۆ داوه‌ و لێشی پاشگه‌زنابنه‌وه‌.

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیارێكیدا له‌باره‌ی ئه‌و شه‌ڕ و سوكایه‌تیانه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی هه‌وادارانی یانه‌ی زاخۆ له‌ نێویاریگای زاخۆ به‌رامبه‌ر یانه‌ی كه‌ركوك ئه‌نجامیاندا.

به‌پێی بڕیاره‌كه‌ ده‌بێت یانه‌ی زاخۆ بۆ ماوه‌ی پێنج یاری له‌خولی كوردستان به‌بێ ئاماده‌بوونی هه‌وادارانی یانه‌كه‌ یاریه‌كانی ئه‌نجام بدات، كه‌ سێ یاری له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی و دوو یاریش له‌ناوه‌وه‌ی یاریگای خۆی ده‌گرێته‌وه‌.

Back to top button