عەلی عەونی: ئه‌وه‌نده‌ی تێبگه‌م، په‌كه‌كه‌ و توركیا ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی ئاشكرایان نه‌بێت، به‌ڵام رێككه‌وتوون و هه‌ماهه‌نگیان هه‌یه

دوای ئەوەی چەکدارانی پەکەکە هێرشیانکردە سەر هیزەکانی پێشمەرگە بە هۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهید و ژمارەیەکیشان بریندار بوون، لەمیدیاکانی سلێمانی هەولێ بە لارێدابردنی رووداوەکە دراو ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتیش رایدەگەیێنێت ، كه‌ هه‌ڵوێستی ئه‌و لایه‌نانه‌ “زۆرشه‌رمه‌زارانه‌”یه‌.

عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی رایگەیاندووە کە توركیا بڕیارێكی هه‌یه‌، ده‌ڵێت له‌ هه‌ر كوێ جه‌ندرمه‌یه‌كی ئێمه‌ هه‌بێت، ئه‌وێخاكی ئێمه‌یه‌. ئه‌مه‌ی ئێستا په‌كه‌كه‌ له‌وێیه‌، ئه‌و بیانووه‌ ده‌داته‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خاكه‌ داگیر بكات و چۆڵیشی نه‌كات، هه‌رشوێنێك توركیا مه‌به‌ستی بووبێت بیگرێت، له‌وێدا په‌كه‌كه‌ ئاڵۆزییه‌كی خوڵقاندووه‌ و له‌شكری توركیا هاتووه‌ ئه‌و شوێنه‌ی داگیركردووه‌، به‌ بێئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ هیچ خۆڕاگرییه‌ك بكات. رۆژانه‌ هه‌واڵی شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌ به‌ ده‌ستی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ده‌بیستین، به‌ڵام نه‌مانبیستزه‌بری وا له‌ سوپای توركیا بدات. بوونی په‌كه‌كه‌ بیانوویه‌كی شه‌رعی ده‌داته‌ ده‌ست ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌وه‌.

 

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی دەشلێت، ئه‌وه‌نده‌ی تێبگه‌م، په‌كه‌كه‌ و توركیا ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی ئاشكرایان نه‌بێت، به‌ڵام رێككه‌وتوون وهه‌ماهه‌نگیان هه‌یه‌. هه‌ر شوێنێك توركیا چاوی له‌سه‌ر بێت، ئه‌وان له‌وێ كێشه‌ ده‌نێنه‌وه‌، بۆ نموونه‌ له‌ شنگال.
هەروەها راشیگەیاند کە ئێمه‌ روو له‌ ناوه‌نده‌ جیهانییه‌كان ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین توركیا خاكمان داگیر ده‌كات، ئه‌وان ده‌ڵێن ئێوه‌ دوژمنی توركیاوحزبێكتان په‌ناداوه‌، كه‌ له‌ لیستی تیرۆره‌. توركیاش ده‌ڵێت من شه‌ڕی تیرۆر ده‌كه‌م. توركیا هیچ هێزێكی كوردیی و ئێمه‌ی ناوێت، توركیانایه‌وێت له‌ مه‌ریخیش ده‌وڵه‌تێكی كوردی هه‌بێت. ئێمه‌ نابێت پاساوی شه‌رعی بده‌ینه‌ ده‌ست توركیا بۆ ئه‌وه‌ی خاكمان داگیر بكات. په‌كه‌كه‌بووه‌ته‌ ئه‌سپی ته‌رواده‌ بۆ داگیركردنی خاكی كوردستان.

 

هەروەها عه‌لی عه‌ونی راشیگەیاند ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كانی خودی په‌كه‌كه‌ و كتێبه‌كانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و سه‌ركرده‌كانیان،خۆیان ده‌ڵێن، ئێمه‌ كاتێك دامه‌زراین، ئۆجه‌لان هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچی گه‌وره‌ترین به‌رپرسی میتی توركیا، كه‌سیره‌ یه‌ڵدرن كردووه‌، واته‌ له‌دامه‌زراندنی په‌كه‌كه‌دا ده‌ستی ئه‌رگه‌نه‌كۆن و میت هه‌بووه‌. ئێستا په‌كه‌كه‌ سێ باڵه‌، باڵێكیان سه‌ر به‌ ئه‌رگه‌نه‌كۆنه‌، كه‌ ده‌وڵه‌تی سێبه‌ره‌. باڵێكیان سه‌ر به‌ قه‌رارگای ره‌مه‌زانه‌، كه‌ عه‌له‌وییه‌كانن، به‌شێكیشیان ئه‌و كورده‌ ساویلكانه‌ن كه‌ به‌ نیازی خه‌بات چوونه‌ته‌ ریزی په‌كه‌كه‌.

 

هه‌مووجارێك هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی دیكه‌ پیلانگێڕی له‌ دژی كورده‌ دڵسافه‌كان ده‌كه‌ن و بیانوویه‌ك ده‌دۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیانكوژن. رۆژانه‌ له‌و گه‌لیانه‌ خه‌ڵكده‌كوژن، به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی دژی پره‌نسیپه‌كانی ئاپۆن، هه‌رچی كوردپه‌روه‌ر بێت له‌وێ پاكتاو بكرێت.

Back to top button