کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: ئەو دەنگدەرەی کارتی بایۆمەتری پێیە، ئەگەر کارتەکە وێنەشی لەسەر نەبوو دەتوانێت دەنگ بدات

دوای ئەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانى عێراق دەستی بە ئامادەکاریەکان کرد بۆ سازدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ١٠ی ئۆکتۆبەریئەمساڵ، سەرجەم حزب ولایەنە سیاسیەکان کاندیدی خۆیان پێشکەش بە کۆمسیۆنکرد،  کەمێک لەمەو بەر کۆمسیۆن رایگەیاند کە سەرباریدرێژکردنەوەی وادەی خۆ تۆمارکردنی کاندیدان، هیچ کاندیدێکی حزبە کوردستانیەکان رەتنەکراونەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە،پرۆسەی ناو تۆمارکردن بۆ بوونبەکارمەندی سەر سندوقی دەنگدان تا 1ی ئابی 2021 بەردەوامی دەبێت و لەئێستادا سەرقاڵى دیاریکردنى پاداشتى دارایین بۆ ئەوفەرمانبەرانەى کە بەشدارى پڕۆسەى دەنگدانەکە دەکەن“.

باسی لەوەشکردوە،بۆ هەڵبژاردنەکەی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ 25 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، لەرێنماییەکانیکۆمسیۆندا هاتبوو کە ئەو کەسەی خۆی کاندیددەکات تەمەنی لە 28 ساڵ کەمتر نەبێت و عێراقی بێت و هیچ تاوانێکی ئەنجامنەدابێت، بۆیەزیاتر لە 3هەزار کەس ناویی خۆیان وەک کاندید تۆمارکردوە.

کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئەوەشدەخاتەڕوو،جیاکردنەوەی دەنگەکان بە ئەلیکترۆنی دەبێت و ئەو دەنگدەرەی کارتی بایۆمەتری پێیە، ئەگەر کارتەکە وێنەشی لەسەر نەبوو دەتوانێت دەنگ بدات“.

Back to top button