نوجێفی: پێویست بوو پەکەکە لەگەڵ موجاهیدی خەلق بکرابایەتە دەرەوە

دوای ئەوەی چەکدارانی پەکەکە لە چیای مەتینا لە بۆسەیەکدا هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە کە بە هۆیەوە ٥ پێشمەرگە شەهید و ٦دیکەش بریندار بوون، رووداوەکە کاردانەوەی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە لێکەوتەوە بە جۆرێک سەرکردەیەکی عێراقی دەڵێت پێویست بووپەکەکە لەگەڵ موجاهیدینی خەلق دەرکرابان.

نەسیل نوجێفی سەرکردەی تەڤگەری ڕزگاری و گەشەپێدانی سوننەکانی عێراق سەبارەت بە پەکەکە دەڵێت: پێویست بوو ئەو حیزبە لەگەڵموجاهیدی خەلق بکرابایەتە دەرەوە.

سەرکردەی تەڤگەری ڕزگاری و گەشەپێدانی سوننەکانی عێراق  راشیگەیاندووە کە هەموو ئەو هێرشانەی پەکەکە هێرشی تیرۆریستین وپێویستە حکوومەتی عێراق هەڵوێستێکی ڕوون پیشان بدات، پێویستە بیخاتە ڕوو کە ئەو پیلانی ژێربەژێری لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا هەیە بۆداگیرکردنی باشووری کوردستان یان نا؟

نوجێفی هەروەها دەڵێت: پێویستە لەم کاتەدا لایەنە سیاسیەکانی عێراق فشار بخەنە سەر حکوومەت بۆ ئەوەی پەکەکە لە عێراق بکەنە دەرەوە،بۆ ئەوەی هیچ بەهانەیەک بە دەست تورکیاوە نەمێنێت بۆ هێرش کردن.

Back to top button