ئه‌مڕۆ زۆرترین وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن

وەزارەتی دارایی لیستی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی بڵاوکردەوە و بەپێی لیستەکەش مووچە بە لێبڕینی 21٪ـەوە دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 7ی حوزه‌یرانی 2021، بەگوێرەی لیستی دابەشکردنی مووچە هەریەکە لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف، کاروباری ئایینی، پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی، گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین دابەشدەکرێت.

Back to top button