ئەفسەرێکی باڵای هەواڵگری تیرۆرکرا

چەند کاتژمێرێك لەمەوبەر ئەفسەرێكی باڵای دەزگای هەواڵگریی عێراق لە ئاكامی هێرشێكی تیرۆریستی لە یەكێك لە گەڕەكەكانی بەغدای پایتەخت، گیانی لە دەست دا.

ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی تیرۆر كراوه‌، پله‌ی عه‌قیده‌ و له‌ ناوچه‌ی به‌له‌دیاتی زۆرینه‌ شیعه‌ی خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا دراوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و كوژراوه‌.

تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی له‌ تیرۆركردنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.

Back to top button