راپۆرتێكی نێوده‌وڵه‌تی پێشێڵكاریه نوێیه‌كانی ئێران ده‌خاته‌ڕوو
خواكوڕك
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایده‌گه‌یه‌نێت، تیرۆر و دەست بەسەرکردنی کەسە دیارەکانی ڕەوتی ڕیفۆرمخوازان ته‌شه‌نه‌ی كردووه و لەسێدارەدانی چالاکانی سیاسی لەسەر شەقامە گشتیەکان و لیدانی جەلد بە تۆمەتی بێ بنەما ڕوو له‌زیاد بوونه.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی له‌راپۆرتێكدا كه له 22ـی شوباتی 2017 بڵاوكراوه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه، ڕێگریەکانی دەوڵەتی ئێران له هەمبەر گردبوونەوە مەدەنیەکان و پێشێلکاری مافی کەمینەکان و پێشڵكاری به‌رامبه‌ر نەتەوە و ئاینە جیاوازەکان لە ئێران ساڵ لەدوای ساڵ زیاتر ده‌بێت.
هاوکات ڕاپۆرتەکە تیشکی خستۆتە سەر شێوازی قورسی سزادانەکانی وەک لەسێدارەدانی چالاکانی سیاسی لەسەر شەقامە گشتیەکان و لیدانی جەلد بە تۆمەتی بێ بنەما ئەوەش لە پێناو ترساندنی تەواوی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە و دوور خستنەوەیان لە کایەی سیاسی و مەدەنی.