محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود : ریفراندۆم كارتێكی زیندووه، وه‌كو تاپۆیه‌كی ره‌ش وایه
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود، سكرتێری حزبی سیۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له یادی چوار ساڵه‌ی دیاریكردنی رۆژی ریفراندۆمدا رایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره گرنگه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی دای و لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆم به هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانه‌وه پشتیوانی‌یان كرد، بڕیارێكه له مێژووی كۆن و نوێی میلله‌ته‌كه‌ماندا نه‌بووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وانه‌ی دژی ریفراندۆم بوون، له رۆژی ریفراندۆمدا په‌نجه‌ی خۆیان به‌رزكرده‌وه و به به‌ڵێ ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆی كوردستان دا، واتا نه‌یانتوانی له به‌رده‌م ئیراده‌ی میلله‌تدا خۆیان رابگرن.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود، له یادی چوار ساڵه‌ی دیاریكردنی رۆژی ریفراندۆمدا گوتی: “رێزێكی تایبه‌تم بۆ ئه‌و رۆژه هه‌یه، كه بۆ 25ی سێپته‌مبه‌ر بڕیارێكی چاره‌نووسساز و گرنگمان تێدا دیاری كرد، رێزێكی تایبه‌تیشم بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه هه‌یه، كه توانیان له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆدا به رێژه‌ی 93.8% بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌نگ بده‌ن.
گوتیشی: “ئه‌و هۆكاره‌ی بووه ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، هێشتا به‌رده‌وامه و خراپتیریش بووه، به‌غدا نه‌ك رێككه‌وتنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه، به‌ڵكو كاڵتر بووه‌ته‌وه و زیاتریش دواكه‌وتووه، بۆیه ئه‌وه‌ی ریفراندۆمی له‌پێناودا كرا، ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت”.
سكرتێری حزبی سیۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ریفراندۆم كارتێكی زیندووه، وه‌كو تاپۆیه‌كی ره‌ش وایه، داوای سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستانه و هێشتا زیندووه و له گیرفانی هه‌موو تاكێكی ئه‌م میلله‌ته‌یه، هه‌میشه ئه‌و كارته زیندووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له مێژوودا كورد باجی زۆری داوه، به‌ڵام ته‌نیا باجێك كه میلله‌ته‌كه‌مان داویه‌تی، ریفراندۆم بووه، كه ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ره‌نگه فشارمان زۆر له‌سه‌ر بووبێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه، بۆ دۆست و دوژمانمان سه‌لماند، كه خه‌ڵكی كوردستان چی ده‌وێت، ئه‌وانه‌ی باسی دیموكراتی و مافی مرۆڤ و مافی نه‌ته‌وه و ئازادیان ده‌كرد، له ئاستی كورد بێده‌نگ و كه‌ڕ و لاڵ بوون، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵكو گهلهكۆمهكیشیان له خه‌ڵكی كوردستان كرد، له‌كاتێكدا خه‌ڵكی كوردستان ته‌نیا داوای مافی خۆی كردووه.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود، بۆ كوردستان 24 روونیكردۆته‌وه، ریفراندۆم مێژووێكی تۆماركردووه، كه بووه‌ته كارتێكی زیندوو، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی دژی ریفراندۆم بوون، له رۆژی ریفراندۆمدا نه‌یانتوانی بێده‌نگ بن و په‌نجه‌ی خۆیان به‌رز كرده‌وه و به به‌ڵێ ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆی كوردستان دا، واتا نه‌یانتوانی له به‌رده‌م ئیراده‌ی میلله‌تدا خۆیان رابگرن”.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، “هه‌میشه سه‌ركه‌وتنه‌كان دایك و باوكیان زۆره، كه پڕۆژه‌یه‌ك سه‌ركه‌وت، زۆر كه‌س خۆی ده‌كاته خاوه‌نی، به‌ڵام كه سه‌ركه‌وتن هه‌نگاوێك دواكه‌وت، زۆر كه‌س خۆی لێ دوور ده‌خاته‌وه، بۆیه ئه‌و بڕیاره گرنگه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی دای و لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆم پشتیوانی‌یان كرد، به هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانه‌وه، كه هیچ كه‌س نه‌یتوانی لێی دووربكه‌وێته‌وه، بڕیارێكه، كه له مێژووی كۆن و نوێی میلله‌ته‌كه‌ماندا نه‌بووه.