پەکەکە دوو ئەفسەری هێزی پێشمەرگەی رفاند

دوو ئهفسهری هێزی پێشمهرگهی كوردستان له سنووری شنگال له لایهن پهكهكهوه رفێندران.
ئهو دوو ئهفسهره له كۆمهڵگهی خانسۆرهوه بهرهو گوندی “بارێ” چوون و كهوتوونهته بۆسهی چهكدارانی پهكهكه و بهرهو شوێنێكی نادیار رفێندراوون.
عەقید لوقمان کولی، بەرپرسی کارگێڕی هێزی پێشمهرگهی شنگال رایگەیاند، “لە کاتژمێر 6:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 7ی حوزەیران/ یۆنیۆی 2021، هەردوو ئەفسەری هێزەکەمان بە ناوەکانی (فێرۆ میرزا عوسمان و بەدەل ئەمین عوسمان) کە ئامۆزای یەکن و لە مۆڵەتدا بوون، لە زاڵگەیەکی پەکەکە لە نێوان کۆمەڵگای خانسۆر و گوندی “بارێ” لە لایەن چەکدارانی پەکەکهوە دەستبەسەرکران و رفێندران.
ئەمین عوسمان بەدەل، کە باوکی یەک لەو دوو ئەفسەرەیە و مامی ئەویترە، گوتی: ” هەر لە کاتی گەیشتنی دەنگۆی گرتنیان، ئێمە چووینە لای بەرپرسانی پەکەکە و داوامان لێکردن ئازادیان بکەن، بەڵام پەکەکە ئینکاری ئەوە دەکەن کە ئەم دوو ئەفسەرە لە لای ئەوان بن!”.
ئەمین عوسمان درێژە بە قسەکانی دا و گوتی: “ئێمە شایەدحاڵمان هەیە، کە چەکدارانی پەکەکە ئەو هەردوو ئەفسەرەی هێزی پێشمەرگەی شنگال گرتووە و ئێمە مۆڵەتێکمان بە پەکەکە داوە کە ئەگەر ئازادیان نەکەن ئێمە رێگایتر دەگرینە بەر”.
س: k24