وه‌زيرى ناوخۆ : یەكلا بووەتەوە لەلایەن پەكەكەوە لە هێزه‌كانى پێشمەرگە دراوە و ئەوان هێرشیان كردووە
وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان رايگه‌ياند، یەكلا بووەتەوە لەلایەن پەكەكەوە لە هێزه‌كانى پێشمەرگە دراوە و ئەوان هێرشیان كردووە ده‌شلێت : پێشمەرگە مافی خۆیەتی لە خاڵی سفری سنوورییەوە خاكی خۆمانە و بەرپرسین لەم وڵاتە، لە كوێ بیەوێ بجووڵێ و سەنگەر لێ بدا مافی خۆیەتی، ئەوەی كراوە، دەستدرێژییە و لە هیچ كەس و لایەنێك قبووڵ ناكرێ. .
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ليژنه‌ى ناوخۆ و ئاسليش له په‌رله‌مانى كوردستان گوتى،”ده‌مانه‌وێ بارۆدخی خانه‌نشینانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ باش بكه‌ین، بیرۆكه‌ی باشمان هه‌یه بۆ باشكردنی ژیانیان، ئه‌وه خه‌می ئیمه‌یه وه‌كوو وه‌زاراه‌تی ناوخۆ، خه‌می هه‌موو كابینه‌یه و خه‌می په‌رله‌مانیشه چونكه خانه‌نشینان، توێژێكی هه‌ستیارن و شه‌و و رۆژ كار ده‌كه‌ن و كاریان كردووه بۆ ئاسایشی وڵات.
وه‌زيرى ناوخۆ گوتيشى،” بۆ باشكردنی باری گوزه‌رانى خانه‌نشینان بیرۆكه‌ی باشمان له په‌رله‌مانتاران وه‌رگرت، خۆشمان بیرۆكه‌ی باشمان هه‌بووه، هه‌مووی لێك ده‌ده‌ین، وا ده‌كه‌ین له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به شێوزاێك ده‌ربچێ، ڕه‌چاوی ژیانی خانه‌نشین و باری دارایی و ئابووری حكوومه‌تیش بكرێ.
وەزیری ناوخۆ سه‌باره‌ت به يه‌كه‌ى 80 و 70 ش گوتی، ئه‌وه‌ى من ئاگادارم پارتى یەكەی 80ـی خستە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و هیوادارین یەكێتیش یەكەی 70ـی پێشمەرگە بخاتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
وه‌زيرى ناوخۆ له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى په‌كه‌كه‌ش كه بووه هۆى شه‌هيد كردنى پێنج پێشمه‌رگه و برينداربوونى پێنجى تر گوتى : ” یەكلا بووەتەوە لەلایەن پەكەكەوە لە هێزه‌كانى پێشمەرگە دراوە و، ئەوان هێرشیان كردووە، بەڵام هەندێ كەس بێ ئەوەی زانیاری‌یان هەبێ، بێ زانیاری قسەیان كردووە، ئەمە روونە و پەكەكە هێرشی كردووەتە سەر پێشمەرگە.”
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له‌كۆتايى كۆنگره رۆنامه‌وانييه‌كه‌يدا گوتيشی،” پەكەكە هیچ پێوەندییەكی بە هەرێمی كوردستانەوە نییە، لە رووی چەكداری و سەربازی و سیاسیشەوە ڕێپێدراو نییە، سەرەڕای ئەوەی هەرێمی كوردستان باوەشی بۆ هەموو پارچەكان كردووەتەوە، خراپ سوودی لێ وەرگیراوە،ئێستە وای لێ هاتووە خاوەن ماڵ لە هەندێ شوێن قەدەغە بێ هاتوچۆی لێ بكا و دەبێ مۆڵەت لە خەڵكی تر وەربگرێ، دووپاتی دەكەینەوە، پێشمەرگە مافی خۆیەتی لە خاڵی سفری سنوورییەوە خاكی خۆمانە و بەرپرسین لەم وڵاتە، لە كوێ بیەوێ بجووڵێ و سەنگەر لێ بدا مافی خۆیەتی، ئەوەی كراوە، دەستدرێژییە و لە هیچ كەس و لایەنێك قبووڵ ناكرێ.