سەركردایەتی پارتی: یەكێتی كەوتووەتە ژێر كاریگەری ئیرهابی فكرییەوە
خواكوڕك
دوای ئەوەی لە زۆنی سەوز ونیلی ئیڕهابی فیكری پەرەی سەند لەسەر دەستی بزووتنەوەی گۆڕان, ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ، ڕایدەگەیەنێت
“عەلی عەونی ” ئەندامی سەركردایەتی پارتی ڕایگەیاند ” یەكێتی بە هۆی كێشە ناوخۆییەكانیەوە و بۆ چارەسەركردنیان ، ئەو دۆخەی دروستكردووەو دەستی دەستی بە كێشەكانی كوردستان دەكات “یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەستی دەستی بە كێشەكان دەكات ،بۆ ئەوەی دۆخی خۆی باش بكات “. ن هەروەها یەكێتی كەوتووەتە ژێر كاریگەری ئەو ئیرهابە فیكرییەی كە بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی دوستی كردووە “.
هەروەها “عەلی عەونی ” ئەندامی سەركردایەتی پارتی ڕاشیگەیاند ‘‘ یەكێتی ئەوەندەی پەیوەستە بە دەستكەوتی حزبیەوە ، ئەوەندە پەیوەست نییە بە كێشەكانی كوردستانەوەو یەكێتی بە دەستی خۆیان لە حزبێكی كوردستانیەوە خۆیان دەكەن بە حزبێكی ناوچەیی قەتیسكراو لە شاری سلێمانی ، ئەمەش بە تەنیا زەرەری یەكێتی نییە ، بەڵكو زیانی كوردستانیشە ‘‘.
لە كۆتایی دا گوتیشی “یەكێتی پێویستی بە بڕیارێكی بوێرانەیە ، چونكە ئەو باڵباڵێن و دوو دڵیەی تێیدایە ، دەبێت یەكلایی بێتەوە و چیتر كێشەكانی نێوخۆی ،هەواڵەی كێشەكانی كوردستان نەكات ، چونكە بەو جۆرە كێشەكان چارەسەر ناكرێت “.