پارتى ديموكراتى كوردستان سه‌رجه‌م هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى خۆى ده‌خاته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌

پارتى ديموكراتى كوردستان سه‌رجه‌م هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى خۆى ده‌خاته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و وه‌كو قۆناغى يه‌كه‌ميش يه‌كه‌ى 80 ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى خسته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.

سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار به‌ ده‌زگاى ميديايى (خواكوڕك) ى راگه‌ياند:” پارتى ديموكراتى كوردستان به‌فه‌رمانى سه‌رۆك بارزانى و له‌ چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ياساى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان سه‌رجه‌م هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى خۆى ده‌خاته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و، وه‌كو قۆناغى يه‌كه‌ميش يه‌كه‌ى 80 ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى خسته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.”

ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ گوتيشى :” هه‌موو ئاماده‌كارييه‌كان كراون كه‌ هيچ پێشمه‌رگه‌يه‌ك سه‌ر به‌ پارتى نه‌مێنن به‌ڵكو به‌فه‌رمى بخرێنه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌.”

هه‌ر ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د،وەزیری ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمه‌ى كوردستان ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد و گوتى : پارتى یەكەی 80ـی خستە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و هیوادارین یەكێتیش یەكەی 70ـی پێشمەرگە بخاتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

 

 

Back to top button