سه‌رباری كڕینه‌وه‌ی ئامێره شكاوه‌كه، دادگای كه‌ركووك سزای سێ ساڵ بۆ مامۆستا كه‌له‌پچه‌كراوه‌كه‌ی كه‌ركووك ده‌كرد
دوای ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو مامۆستایه‌كی كه‌ركووك خێزانه‌كه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو كه دواجار به هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانی له ده‌ستدا، خراپی خزمه‌تی نه‌خۆشخانه‌كه بۆ نه‌خۆشه‌كه‌ی مامۆستا محه‌مه‌د كه‌ركووكی ناچار به هه‌ڵچوون كردووه یه‌كێك له ئامێره پزیشكیه‌كان ده‌شكێنێت، به‌ڵام له لایه‌ن پۆلیسی شاره‌كه كاردانه‌وه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت و به كه‌له‌پچه به قەرەوێڵەی خێزانكه‌ی ده‌به‌سترێته‌وه تا به‌به‌ر چاوی گیانی له ده‌ستداوه، ئه‌گه‌ر چی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند كه تێچووی ئامێره شكاوه‌كه ده‌گرێته ئه‌ستۆ و ئامێره‌كه‌ی كڕیه‌وه، به‌ڵام دوای ساڵێك مامۆستا كه‌ركووكیه‌كه دادگای كرا.
به پێی زانیاریه‌كانی پارێزه‌ری مامۆستا محه‌مه‌د كه‌ریم ئه‌مڕۆ دادگای كه‌ركووك له سه‌ر سكاڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركووك بڕیاری سێ ساڵ زیندانی کردنی بۆ مامۆستا محه‌مه‌د (مامۆستا كه‌له‌پچه‌كراوه‌كه) دەرچووە.
پارێزه‌ره‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه له ئێستادا بەپێی بڕگەیەکی یاسای سزادانی عێراق جێبەجێکردنی حوکمەکە وەستێندراوە و لە ژێر چاودێری ئەبێت بۆ ماوەى ئەم سێ ساڵە. و لەگەڵ مامۆستا محەمەد تاوتوێی ئەوە دەکەین کە ئایا تانە لە بڕیارەکەی دادگا بدەین باخود نا”
جێی باسه لە مانگی ته‌مووزی ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەیەکی کەرکووک مامۆستایەک بە قەرەوێڵەی هاوژینە تووشبووەکەی بە کۆرۆنا بەسترایەوە تاوەکو ئەوکاتەی هاوژینەکەی گیانی لەدەستدا، ئەم رووداوە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.